به‌رێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رایدهگهێنێت: له دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وامین.
له راگه‌یاندراوێكدا، كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه، ئاری كاكه شین سابیر به‌رێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رایدهگهێنێنت: دوای دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان ناوچه شاخاوییه‌كان و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، له سنووری قه‌زای كۆیه‌ش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌كرێت.
راشیگه‌یاندووه: له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆسه‌كه له‌سنووری قه‌زای كۆیه ده‌ستپێده‌كرێت و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بڕی 55 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
جێگای ئاماژه پێكردنه له رۆژانی رابردوو، كه‌مال ئه‌ترووشی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییانماندا به‌رده‌وام ده‌بین و نه‌وت ده‌گه‌ێنینه هه‌موو ماڵێك.
دابه‌شکردنی نه‌وت له کۆیه به‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌ستپێده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.