یانه‌ی بایرن میوشن گرێبه‌ستی كینگلسی كۆمانی فه‌ره‌نسی تا ساڵی دووهه‌زارو بیست وحه‌وت درێژ كرده‌وه، كۆمان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، خۆشحاڵم به‌نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌م، چونكه یانه‌ی بایره‌ن میونشن یه‌كێكه له باشترین یانه‌كان له ئاستی جیهان.
یاریزانه‌كه گوتیشی ئامانجی زۆرمان له‌به‌رده‌م ماوه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌وه‌ی له توانامدا بێت پێشكه‌شی یانهكهمی بكه‌م.
كینگلسی كۆمان له سالی دووهه‌زاروپازده په‌یوه‌ندی به ریزی بایرن میونشن كرد، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسیه نه‌یشارده‌وه كه یانه‌ی بایره‌ن میونشن وه‌ك خێزانێكی گه‌وره‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه توانیومه باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م، حه‌زو خولیای زۆریش هه‌یه بتوانین جارێكی دیكه نازناوی بۆندسلیگاو چامپیۆنز لیگ ببه‌ینه‌وه.
بایرن میوشن گرێبه‌ستی کینگلسی کۆمانی فه‌ره‌نسی تا ساڵی2027 درێژ کرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.