Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 22:03

یۆنان هەلی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامە بۆ پێشمەرگە ده‌ڕه‌خسێنێت

کوردستان TV
100%


بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کونسوڵی گشتی یۆنان کۆبووەوە.

ئەمرۆ ۱۳ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی عەمید روکن محەمەد سەعید بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان،
پێشوازی کرد لە د. ستاڤۆرس كونسوڵی گشتی وڵاتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری.
لە کۆبوونەوەیەکدا، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی، هەروەها بە گرنگییەوە رۆڵی گەل و حکومەتی یۆنانی بەرزنرخاند لەهاوکاری پێشمەرگە، وەک یەکێک لەو وڵاتانە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە جەنگی داعش،
لە هەمانکات کاریگەری وڵاتی یۆنان وشارستانێتیەکەی لە ڕووی مێژوویەوە بە سەر زۆرینەک لەوڵاتان بەبیر هێنایەوە،
لە بەرامبەردا، کونسوڵی گشی یۆنان سوپاسی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد بۆ پێشوازی رەخساندنی پێکەوە کارکردن ، لەهەمان کات خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی کردنی دوا خاڵی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا و ئەو ڕۆڵەی پێشمەرگە دەیگێرێ لە پاراستنی سەرجەم نەتەوەو ئایینزاکان لەو ناوچانە، کە خۆی لە نزیکەوە بینویەتی..
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، باس کردن بوو لە پلانێک بۆ وتنەوەی چەند وانەیەک، لەلایەن پرۆفیسۆر  ڤاسیلیۆس سیرۆس پسپۆر لە بواری ئاسایش و بەرگری و مێژوونووسی بیری سیاسی، کە لە گەڵ شاندی کونسوڵی گشتی یۆنان ئامادەی دانیشتنەکە بوو، بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە داهاتوودا،  لە بواری ئاسایش و بەرگری، میدیا و جێندەر، لەناو یەکە سەربازیەکاندا.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ هەر هاوکاریەکی مەعنوی و فکری کاریگەر بێ لە سەر  توانا و ورەو ئاستی رۆشنبیری لە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەم ڕووەوە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار رادەسپێرێ، بۆ هاوکاری کردن و ئەنجام دانی ۆرک شۆپێک، بۆ ئەم مەبەستە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، کونسوڵی گشتی یۆنان، لەهەرێمی کوردستان، رایگەیاند: پلانێکمان هەیه بۆ رەخساندنی هەلی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەکانی  ماستەر و بەکالۆریۆس لە وڵاتی یۆنان بۆ پێشمەرگە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی توانا زانستییەکانی پێشمەرگە،
بۆ ئەم مەبەستە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسی کونسوڵی گشتی یۆنانی کرد، بۆ هاوکاری کردنیان، پێی وابوو، کە لەڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئەو پلانە جێبەجێ دەکرێت، وەک پێشمەرگە بەپێی سیستەمی خوێندن و مۆڵەت پێدانی فەرمی پڕۆسەکە بەڕێوە دەچێت، ئێمەش وەک وەزارەتی پێشمەرگە لێی سودمەند دەبین.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ووتی بەرزکردنەوەی توانای ئەکادیمی و زانستی لە پسپۆریە جۆربەجۆرەکان لەناو یەکە سەربازیەکاندا لە ئەولەویەتی کارەکانی ئێمەیە، پێشمەرگە، خواستی خوێندنی هەیە و هەبووە،
هاوکاری گەل و حکومەت و زانکۆکانی یۆنانیشی بۆ پێشمەرگە بەرز نرخاند.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەو پەیوەندیە مێژووییە کردەوە، کە لەنێوان هەردوولادا هەیە، پێیان وابوو بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکارییەکان، هاوکار دەبێت، بۆ سەرکەوتنی ئاشتی بەسەر تیرۆر و تیرۆریستان.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.