Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 20:47

هاتووچۆی سۆران ئاگاداری شۆفێرانی ڕێگای هامڵتۆن دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

 

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سۆران ئاگاداری  شوفێران دەکاتەوە کەوا پردی ئازادی لە سنووری حاجی ئۆمەران کە بە ڕێگای هامڵتۆن ناسراوە، ئارستەی چوون بۆ حاجی ئۆمەران لە کار کەوتووە، نابێت هاتووچۆی بەسەردا بکرێت.

لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە: تەنها ئارستەی هاتن لە حاجی ئۆمەران بۆ چۆمان گونجاوە بۆ هاتووچۆ.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئێستا بۆ هاتووچۆ بە دوو ئاراستە پردەکە بەکار دەهێنرێت تا پردی دووەم چاک دەکرێتەوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بارانێكی زۆر له‌ سنووری شاری هه‌ولێر باری و له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ش به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه‌ لافاو دروست بوو، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ ڕێگاكانی هاتووچۆی ده‌ره‌وه‌ش به‌هۆی داڕمان و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو په‌كیان كه‌وتبوو.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.