Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 20:47

وه‌زیری داد نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ کراوه‌ و ئێستا ته‌ندروستی باشه‌

کوردستان TV
100%

 

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچووكی دڵ بۆ فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد ئه‌نجامدراوه‌ و ئێستاش ته‌ندروستی زۆر باشه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ پێنجشەم فەرسەت ئەحمەد وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەژێرچاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەیاوەری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی نەخۆشخانەی "سەنتەری دڵ"ی لە شاری هەولێر کرد، بەمەبەستی پشکنینی تەندروستی رۆتینی ساڵانە.

ڕاشیگه‌یاند: ئەنجامی پشکنینەکانی وه‌زیری داد باشن و تەنیا پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی بچووک هەبووە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌م لەهەمان سەنتەر، بەسەرکەوتووی بۆی ئەنجام دراوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا رەوشی تەندروستی فڕسه‌ت ئه‌حمه‌د وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر باشە، و سوپاسی هەموو کەسایەتی و لایەن و رۆژنامەنووسانه‌ش دەکات کە لە خەمی هەواڵ پرسینی تەندروستی ئەودابوون.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.