پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، زیاتر لە 300 ژوور لە هۆتێل و مۆتێلەکان بۆ ئەو خێزانانەی ماڵەکانییان زیانی بەرکەوتووە دابینکرا، جگە لەگەیاندنی پێداویستی تر.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆر باران و گردبوونەوەی ئاو، ماڵەکانییان زیانی بەرکەوتووە و شوێنی حەوانەوەیان نەماوە، زیاتر لە 300 ژوور لە هۆتێل و مۆتێلەکان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر دابین کراوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو " ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن تیمەکانی ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی گوازرانەتەوە بۆ ئەو شوێنانە".
ئاماژەی بەوەشکرد " جگە لە دابەشکردنی پێداویستی سەرەتایی لە بەتانی و جلوبەرگی زستانە و پێداویستی ناوماڵ بۆ ئەو خێزانانەی کە کەلوپەلەکانی ناوماڵییان زیانییان بەرکەوتووە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.