پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، باندێکی فێڵکردنیان دەستگیر کردووە و کە بە شێوازێکی جیاواز لە چەند پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان پارەیان لە هاووڵاتییان کۆکردۆتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: مه‌فره‌زه‌كانى به‌شى پۆلیسى دووكان - بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان باندێكى فیڵكردنیان ده‌ستگیر كرد كه پاره‌یان له‌هاووڵاتییان كۆكردبووه‌وه.
ئەوەشی خستۆتەڕوو "دواى ئه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ئاگادار كرایه‌وه له‌بوونى ڕووداوێكى سووتانى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگەى دوكان - ڕانییه، پاش چوونى هێزه‌كانى پۆلیسى دووكان و به‌رگرى شارستانى بۆ شوێنى ڕووداوه‌كه ده‌ركه‌وت كه ئۆتۆمبێلێكى جۆرى ميتسیوبووشى ژماره‌ى نه‌ینه‌وا به ته‌واوه‌تى سووتاوه و شۆفێره‌كه‌ى به‌ناوێكى خوازراوه‌وه خۆى وه‌ك پێشمه‌رگه ده‌ناسێنێت و سێ كه‌سى تریش له‌شوێنى ڕوداوه‌كه به‌ناوه‌كانى (ل.ر.م – ئـ.ع.م – ح.م.م) بڕى 5 ملیۆن و 794 هه‌زار دینارى عێراقى و 320 دۆلار و 50 یۆڕۆیان له ڕێبوارانى ئه‌و شه‌قامه بۆ شۆفێرى ئۆتۆمبێله سووتاوه‌كه كۆكردۆته‌وه" .
هەروەها ئاشکرای دەکات کە بەھۆی گومانییان لە ڕووداوەکە مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیان ده‌ست پێ كردووە زانرا كه خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه ناوى (م.خ.ئـ له‌دایكبووى 1992) دانیشتووى قه‌زاى ئاكرێیه و پیشه‌ى پێشمه‌رگه نییه و به‌ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه‌وه ئه‌م كاره‌ى كردووه و پۆشاكى پێشمه‌رگەى له‌به‌ركردووه و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه پاره‌كه‌یان بۆ كۆكردۆته‌وه شه‌ریكى تاوانه‌كه‌ى بوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌نرخێكى هه‌رزان کڕیویانە خۆیان سووتاندویانه.
لە ڕاگەیانراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد کە ئه‌م باندە چه‌ند جارێک ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه له‌به‌حركه و سه‌نگه‌سه‌ر و چه‌ند پارێزگایه‌كى تر و له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.