ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به فه‌رمی داوه‌تنامه‌یه‌كی پێ گه‌یشت بۆ سه‌ردانیكردنی ئه‌مه‌ریكا له نزیكترین كاتدا.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوی كرده‌وه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به محه‌مه‌د حه‌لبووسی كردووه و پیرۆزبایی لێ كردووه به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داواشی له حه‌لبووسی كردووه له نزیكترین كاتدا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات.
جێی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا بۆ دووه‌م خول له‌سه‌ریه‌ك محه‌مه‌د حه‌لبووسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه و هه‌روه‌ها حاكم زاملی و شاخه‌وان عه‌بدوڵا وه‌ك جێگرانی سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.