شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ڕایگه‌یاند، له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا منداڵ و ئافره‌تێك بریندار بوون.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م به مووشه‌ك هێرشكرابووه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا.
له‌مباره‌یه‌وه شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: له كارێكی تیرۆریستی ترسنۆكانه‌دا ئه‌مشه‌و مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرا و ئه‌م ناوچانه‌ش له‌ژێر به‌رپرسیاره‌تی پاراستنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدان.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كه منداڵ و ئافره‌تێك برینداربوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له‌نێو قوتابخانه‌ی ئیلاف له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتۆته خواره‌وه و زیانی به قوتابخانه‌كه گه‌یاندووه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له هێرشه‌كه و دیاریكردنی زهره و زیانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.