لە پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ژن و پیاوێک کە هاوسەری یەکدین و لە ئەنجامدا زیانی گیانی لێکەوتەوە.
پەیامنێری کوردستان تیڤی لە دهۆک پێی ڕاگەیاندین: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەرامبەر نەخۆشخانەی ئازادی لە پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ژن و پیاوێک کە هاوسەری یەکدین و لە ئەنجامدا ئافرەتەکە گیانی لەدەستدا و پیاوەکەش بە سەختی برینداربوو.
ئاماژە بەوەشکرد کە ئافرەتەکە ناوی (دلڤین محەمەد) لەدایکبووی 1980 و هەروەها پیاوەکەش لەدایکبووی 1976 و هاوسەری یەکدین و دانیشتووی شاری زاخۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.