به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له شاری به‌غدا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئافره‌تێكیان ده‌ستگیركردووه كاری بازرگانی و له‌شفرۆشی به ئافره‌تانی تره‌وه ده‌كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری به بوونی شوێنێك له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا كه كاری له‌شفرۆشی تێدا ده‌كرێ، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ چاودێریكردنی شوێنه‌كه و له كاتی به‌سه‌ردادانی شوێنه‌كه‌ش توانرا تاوانبارێكی ئافره‌ت ده‌ستگیر بكرێ كه سه‌رۆكی باندێك بوو كاری له‌شفرۆشی و بازرگانی به ئافره‌تانی تره‌وه ده‌كرد.
ڕاشیگه‌یاند: تاوانباره‌كه له كاتی وه‌رگرتنی وته‌كانیدا دانی به تاوانه‌كانی دانا و ئێستاش به گوێره‌ی مادده‌ی 6ی یاسای بازرگانیكردن به مرۆڤ ده‌ستگیركراوه بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسایی شایسته.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی هه‌ینی ڕابرووش به‌هه‌مانشێوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی پارێزگای به‌غدا ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی بازرگانیكردنیان به ئافره‌تان له ناوچه‌ی كه‌ڕاده له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ڕاگه‌یاندبوو كه پێكهاتبوون له 7 ئافره‌ت و پیاوێك كه كاری له‌شفرۆشی و بازرگانییان به ئافره‌تانه‌وه ده‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.