ڕۆژنامه‌ی (نیۆیۆڕك تایمز)ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه، واشنتۆن په‌یامی هۆشداری گه‌یاندۆته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری به‌غدا.
شه‌وی ڕابردوو له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدای پایته‌خت به دوو مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆڕك تایمز ئاشكرای كرد: جۆن كێربی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا دوای هێرشه‌كه هۆشداریی گه‌یاندۆته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و جه‌ختی كردۆته‌وه له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان، ئه‌مه‌ریكا به‌رپه‌رچی ده‌بێت و له‌نێو خاكی ئێران هێرش ده‌كات.
دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه منداڵێك و ئافره‌تێكی سڤیلی عێراقی له هێرشه‌كه‌دا بریندار بوونه.
شانه‌كه ڕایگه‌یاندبوو: له كارێكی تیرۆریستی ترسنۆكانه‌دا مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرا و ئه‌و ناوچانه‌ش له‌ژێر به‌رپرسیاره‌تی پاراستنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدایه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو: یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له‌نێو قوتابخانه‌ی ئیلاف له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا كه‌وتبووه خواره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.