پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر-بنکەی پۆلیسی شاوێس دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م. ک. س) و (ا. د. ع) بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەستگیر کرد.
ڕاشیگەیاند: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو دەست بەسەر دەمانچەیەکی بێمۆڵەتدا گیرا.
ئاماژەی بەوەشکرد کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخرا و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی (21ـی چەک)، ڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.