Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 18:20

پەروەردەی هەولێر: لە حاڵەتی ڕوودانی لافاو و گرفتی هاتووچۆ پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنە قوتابخانە

کوردستان TV
100%

 

پەروەردەی هەولێر کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بۆ کاتژمێرێک دوادەخات و دەشڵێت، پێویست ناکات لە حاڵەتی ڕوودانی لافاو و گرفتی هاتووچۆ منداڵەکانتان بنێرنە قوتابخانە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: لە ڕۆژی شەممە رێکەوتی (15ـی 1ـی 2022) وە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی  وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن بە ( پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە، لە کاتژمێر (09:30) خوولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن.

ڕاشیگەیاند: ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێک تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەگوێرەی ماوەی ئەو کاتژمێرەی کە لە (08:30) گۆڕدراوە بۆ (09:30) ئەوانیش کاتژمێرێک لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان رۆژ و ڕێکەوتی ئاماژەپێکراو.

پەروەردەی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد کە لە حاڵەتی ڕوودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی ڕێگەوبانەکان بەهۆی کەشوهەواوە، داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بەدڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەوبارەیەوە نەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.