له گه‌ڕی نۆزده‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15 ى 1 ى 2022، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی كه‌رخ.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، یاریزانانی هه‌ولێر دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان سازكرد، له ڕۆژانی ڕابردوو، یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ماتیۆس جۆلیانی یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌رازیلی واژووكرد، ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای راهێنه‌ری سوری نزار مه‌حروس كه به‌م دواییه‌و بۆ دووه‌م جار سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی له شوێنی تارق جه‌رایای تونسی وه‌رگرت.
هاوكات یاریزان شافیۆ مامۆنی ڕیزی درێس زه‌رده‌كانی جێهێشت و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كاره‌با كرد، یانه‌ی هه‌ولێر له چوار گه‌ڕی پێشووی خولی نایابی عێراق چوار سه‌ركه‌وتنی گرنگ و له‌سه‌ریه‌كی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی قاسم و سامه‌راو نه‌فتی میسان و نه‌ورۆز به‌ده‌ستهێناو به كۆكردنه‌وه‌ی بیست خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یانه‌ی كه‌رخ به شازده خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند دایه .
له خولی نایابی عێراقدا، ئه‌مڕۆ هه‌ولێر ده‌بێته میوانی که‌رخ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.