ئه‌مرۆ شه‌ممه 15 ى 1 ى 2022، سێ یاری دواخراوی قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان له یاریگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له یه‌كێك له یاریه‌كان و له شارۆچكه‌ی چهمچمهماڵ، یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
چه‌مچه‌ماڵ به نۆزده خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش به بیست خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له یاریه‌كی دیكه‌شدا، یانه‌ی سه‌ید سادق له یاریگای خۆی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی برایه‌تی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته‌وه.
هاوكات له شاری دهۆك، یانه‌ی دهۆك میوانداری یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كات، به ئه‌نجامدانی ئه‌م سێ یاریه، سه‌رجه‌م یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان كۆتایی دێت، له قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، یانه‌ی هه‌ندرێن به كۆكردنه‌وه‌ی سیی خاڵ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی مسۆگه‌ركرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.