هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب گه‌یشتنی بۆ قۆناغی شازده‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زاروبیست ودوو مسۆگه‌ركرد كه له یاریگاكانی وڵاتی كامیرۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له گڕوپی سێیه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی كۆمۆرۆسی برده‌وه.
یاریه‌كه له یاریگای ئه‌حمه‌دۆ ئههیجۆ له یاواندی پایته‌ختی كامیرۆن به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌كی شازده‌دا، یاریزان سه‌لیم ئه‌ملاح گۆڵێكی بۆ مه‌غریب تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاوهه‌شتدا، یاریزان زه‌كه‌ریا ئهبوخهلال گۆڵی دووه‌می مه‌غریبی به‌ده‌ستهێنا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی سێیه‌م گه‌یانده شه‌ش خاڵ و گه‌یشتنی بۆ قۆناغی شازده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه مسۆگه‌ركرد، جێگای باسه هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له مێژووی خۆی ته‌نها جارێك له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو حه‌فتاوشه‌ش نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای به‌ده‌ستهێناوه .
له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا مه‌غریب گه‌یشته قۆناغی 16
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.