له‌ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و دووه‌مینی خولی پرێمه‌ر لیگی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی برایتۆن و كریستال پالاس به تۆمار كردنی گۆلێك یه‌كسان بوون و خاله‌كانی یاریان له‌نێوان خۆیان دابه‌ش كرد.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ڤالمێر به‌رێوه چوو ، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه هیچ گۆلێكی تێدا تۆمار نه‌كرا .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شهستو نۆ یاریزانی ئینگلیزی كۆنۆر كالاگهر به‌تۆمار كردنی گۆلێك میوانه‌كانی له‌یاریه‌كه پێشخست ، سێ خولهك به‌ر له‌ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاسایی یاریه‌كه یاریزانی دانیماركی یانه‌ی كریستال پالاس یواكیم ئه‌ندرسۆن گۆلێكی به‌هه‌له له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له سوودی برایتۆن یه‌كسان كرده‌وه .
به‌مه‌ش برایتۆن ده‌یه‌م یاریه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێ و كۆی خاله‌كانیشی له‌پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی بۆ بیست‌و هه‌شت خال به‌رزكرده‌وه، یانه‌ی كریستال پالاسیش تووشی نۆیه‌م یه‌كسان بوون هات و به بیست‌و چوار خال له پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت .
له پریمه‌رلیگدا برایتۆن و کریستاڵ پاڵاس یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.