شەپۆلێکی باران و بەفر و سەرما ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 15ی1ی 2022، له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ ئاسمانی پارێزگای هه‌ولێر، هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران.
هه‌روه‌ها بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاندووه: ئاسمان هەور و باراناویی دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ی دۆخی كه‌ش و هه‌وای شاری سلێمانی بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمان هەور و نیچمەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە سنوورییەکان، سبه‌ی یەکشەممەش 16 ى 1 ى 2022، ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت و لە پاشنیوەڕۆدا ئەگەری بارینی بەفر لە سەنتەری شاردا هەیە.
له‌باره‌ی دۆخی كه‌ش و هه‌وای پارێزگای دهۆك بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی ڕاگه‌یاندراوه: ئه‌مڕۆ، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییه‌كان.
له‌باره‌ی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاندراوه: ئه‌مڕۆ، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت،سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش، ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت و پاشنیوەڕۆ ڕێژەی بارانەکە زیاد دەکات، هەروەها ئەگەری بارینی بەفر لە ناو سەنتەری شارەکەشدا هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.