Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 14:58

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

 

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، داخستنی یانەی شەوانە و دەستگیرکردنی باندی لەشفرۆشی پێویستە و جێگەی دەستخۆشییە.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هەڵمەتی داخستنی یانە شەوانەکان لە پارێزگای هەولێر خستەڕوو و دەڵێت "ئەم هەنگاوە جێگەی تەقدیرە و هەبوونی ئەو جۆرە یانە و باندانە مەترسی گەورەن بۆ سەر کۆمەڵگەی کوردی".

دەقی ڕاگەیەنراوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان:-

لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بە بڕیاری پارێزگای هەولێر، باندێکی گەورەی لەشفرۆشیان دەستگیر کرد و چەند یانەیەکی شەوانەشی داخست کە مەترسی گەورەیان لەسەر کۆمەڵگە هەیە لەڕووی شێواندنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و هەڵوەشاندنەوەی سنوور و بەها ئەخلاقییەکان و تێکدانی نەریت و ڕەوشتی ڕەسەنی کوردەواری، هەروەها لەگەڵ هیچ بەهاو پێشکەوتنێک یەکناگرێتەوە و پێچەوانەی بنەمای یاسایی و رێساکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.

لەو سۆنگەوە یەکێتی زانایان دەستخۆشی لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکات و ئەم بڕیارەی حکوومەت و پارێزگای هەولێر بەرز دەنرخێنێت و بەلایەوە هەڵوێست و هەنگاوێکی پێویست و دروستەو جێی پێزانینە، چونکە یەکێتی زانایان لەو رووەوە هەوڵی خۆی داوە و پەرۆشی نەریت و رەوشت و بەهای کۆمەڵگەیە و نایەوێ بەهیچ شێوەیەک تێکبچێت، بۆیە خوازیارە حکوومەت لەو هەوڵ و هەنگاوانه بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی هەموو ئەو شوێن و کەس و یانانەی مەترسیان بۆ کۆمەڵگە و شیرازەی کۆمەڵایەتی هەیە دابخات و رێکاری پێویست لە بەرامبەریان بگرێتەبەر.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.