Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 14:58

کارەبای دووکان: هیچ مەترسییەک لەسەر وێستگەی کارەبا نییە

کوردستان TV
100%

 

کارەبای دووکان ڕایگەیاند، ھیچ مەترسییەک لەسەر وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دووکان نییە و ئەو ڕووناکییە زۆرەشی لە ئاسمانی ناوچەکە بینراوە تەنھا شۆرتێک بووە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای دووکان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: ھیچ مەترسییەک لەسەر وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دووکان نییە و ئەو ڕووناکییە زۆرەشی لە ئاسمانی ناوچەکە بینراوە، دڵەڕاوکێی لە سەنتەری قەزای دووکان و ھەندێک لە دانیشتووانی ناحییەی پیرەمەگروون و خەلەکان و ناوچەکە دروست کردووە تەنیا شۆرتێک بووە لە ھێڵی پەستان بەرزی 132 کەی ڤی، هەروەها ئێستاش کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دووکان لە ھەوڵی گێڕانەوەی کارەبای نیشتمانین.

ئەوەشی خستەڕوو " خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە سەرجەم کارمەندان و پۆلیسی پاراستنی محطەی (abb) سەلامەتن، لە ئەنجامی  شۆرتەکە کە بەو ھۆیەوە شەتداونی گشتی بە وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دووکان کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد سەرجەم قەزای دووکان کارەبای نییە و بازنەی گواستنەوەی ھێڵی 132 کەی ڤی کوردستان بۆتە دوو بەش، جەختیش کراوەتەوە کە کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی وزەی بەرھەمھێنانی کارەبای دووکان لە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.