وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، دوای ئەو شۆرتەی وێستگەی ABB ی دووکان شەتداونبوونی وێستگەی کەهرۆی ئاوی دووکان ڕوویدا، دۆخی کارەبای ڕاپەڕین ئاسایی بووەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: دوای ئەو شۆرتەی وێستگەی ABB ی دووکان شەتداونبوونی وێستگەی کەهرۆی ئاوی دووکان ڕوویدا، تیمەکانی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی و تیمەکانی گواستنەوەی کارەبا هێڵی گواستنەوەیان لە کاردایە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئێستا دۆخی کارەبای پارێزگای سلێمانی و دووکان و سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینیشیان ئاسایی کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.