Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 13:50

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم: ئەمساڵ پلان ھەیە 300 پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێ بکرێن

کوردستان TV
100%


 بڕیارە ئەمساڵ ژمارەیەکی بەرچاو پڕۆژەی ئاو لە ھەرێمی کوردستان بخرێنە بواری جێبەجێکرن و بەڕێوەبەری گشتیی ئاویش  رایده‌گه‌ێنێت، بەشێک لەو پڕۆژانە ستراتیژین و کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەکەن.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: حکوومەت ئامادەکاری بۆ پڕۆژەکانی ئەمساڵ دەکات و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاویش خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژەکانە لەسەر ئاستی جیاواز و پڕۆژەکانیش پێک دێن لە پڕۆژەی ستراتیژی و پڕۆژەی مامناوەند و بچووک، ھەموو پڕۆژەکان لەسەر ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دابەش کراون و ژمارەیان 300 پڕۆژە دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ راشیده‌گه‌ێنێت: پڕۆژەکانی ئەمساڵ ھەموو بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆی لەخۆ گرتووە و بەشێک لەو پڕۆژانەش ستراتیژین وەک چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە سەنتەری شار و شاروچکەکان، وەک پڕۆژەی چواری ئیفراز بۆ ھەولێر و دەوروبەری، ھەروەھا چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە قەزای چەمچەماڵ.
ئاری ئەحمەد ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: پڕۆژەی ئاوەڕۆش ئەمساڵ خراونەتە پلانی حکووومەت لەوانەش پڕۆژەی ئاوەڕۆی ھەولێر، ئەوانی دیکەش پڕۆژەی جۆراوجۆرن لە ڕاکێشانی تۆڕی ئاولێدانی بیر و نۆژەنکردنەوە و چەندین پڕۆژەی دیکەی بواری ئاو، ئەمانە ئەگەر بکەونە بواری جێبەجێکردن ئەوە بێگومان کاریگەرییان لەسەر کەمبوونەوەی کێشەی کەمئاوی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.