مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان - نوسینگه‌ی بهكرهجۆو نوسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌دوو چالاكی جیادا دوو تۆمه‌تباریان به‌تاوانی دزیكردن ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16 ى 1 ى 2022، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: پاش تۆماركردنی سكاڵای هاوڵاتییه‌ك كه بڕی هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی لێدزرا بوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیس راشیدهگهێنێت: تۆمه‌تبار (ب، ئـ، ب) له‌دایكبووی 1998 به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: تۆمه‌تباری ناوبراو دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌و به‌پێی مادده‌ی 428 له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواكراو بووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه: له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و پاش چاودێریكردن‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه بڕێكی زۆر جه‌گی سه‌قف به‌ستنی دزیبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تبار (ئـ، ع، س) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
هه‌روه‌ها ڕاشیدهگهیهنن: تۆمه‌تباری ناوبراو دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.