Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 14:08

هه‌ولێر .. بەهۆی بەفربارین ڕێگایەک دادەخرێت

کوردستان TV
100%


هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی بەفربارینی زۆر رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16 ى 1 ى 2022 ، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكرده‌وه‌: سەرجەم شۆفێران وهاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی دابارینی بەفرێکی زۆر، رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت، لەبەر چڕی بەفرەکە لەسەر رێگا و کەمبونەوەی مەودای بینینیش بۆ چەند مەترێک.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: هاووڵاتییان و شۆفێران ئێستا وەک بەدیل دەتوانن رێگای ( هەولێر شەقڵاوە هیران) بەکاربێنن، کە لەکاتی ئێستا هاتووچۆ تیایدا ئاساییە، لەهەمانکاتیش داوایان لێدەکەین هاتووچۆیان سنووردار بکەن، لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەفەر نەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.