له گه‌ڕی بیست و دووه‌مینی خولی پرێمه‌ر لیگی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلاو مانچسته‌ر یونایتد روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ڤێلا پارك به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی شه‌ش برۆنۆ فێرنلندێزی پرتوگالی گۆلی یه‌كه‌می له سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆله ته‌واو بوو .
له‌گێمی دووه‌میش هه‌ردوو یانه له‌هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامی یاری بوون له خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت برۆنۆ فێرناندێز شه‌یتانه سووره‌كانی كرده خاوه‌نی گۆلی دووه‌م ، خاوه‌ن یاریگا به‌م ئه‌نجامه رازی نه‌بوون و له خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت جاكۆب رامزی ئینگلیزی گۆلێكی تۆمار كر‌و جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه .
پێنج خولهك دواتر فلیب كۆتینیۆی به‌رازیلی گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ ئه‌ستۆن ڤێلا تۆمار كرد كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م یاری یاریزانه‌كه بوو به درێسی یانه تازه‌كه‌ی ئه‌نجامی بدات ، یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و هه‌ر یانه‌یه‌و بهخالێك یاریگایان به‌جێ هێشت ، ئه‌ستۆن ڤێلا بووه خاوه‌نی بیست و سێ خال و له پله‌ی سێزده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت ، هه‌رچی یانه‌ی مان یونایتده تووشی پێنجه‌م یه‌كسان بوون هات و به سی‌و دوو خال له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دێت .
له پریمه‌رلیگدا ئه‌ستۆن ڤێلا و مانچسته‌ریونایتد یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.