له میانی گه‌ری بیست ویه‌كه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پێشه‌نگی یانه‌كان له‌سه‌ر یاریگای باخچه‌ی شایه‌كان میوانداری یانه‌ی ستاد برێستی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
یاریزانانی خاوه‌ن یاریگا هه‌ر زوو كۆنترۆلی تۆپ و یاریگایان كرد‌و له خوله‌كی سی‌و دوو كلیان مباپێ گۆلی یه‌كه‌می بۆ میوانداره‌كان تۆمار كرد كه هاوكات گۆلی یازده‌می یاریزانه‌كه بوو له‌م وه‌رزه تۆماری بكات .
نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ، له نیوه‌ی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو سێ سیلۆ كیره‌ر گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی له‌سوودی یانه‌ی پاریس سانجێرمان تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش پازده‌هه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به په‌نجا خال پێشه‌نگی یانه‌كانی قایمتر كرد.
یانه‌ی ستاد برێستیش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و به بیست و پێنج خال له پله‌ی سێزده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له خولی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سانجێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ستاد برێست تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.