Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 11:12

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و غازی عه‌نتاب ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هه‌ولێر رایگه‌یاند: گەشتەکانمان له‌گه‌ڵ غازی عەنتاب دەست پێدەکەنەوە.
 بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت، دوای ئەوەی بە ھۆی کۆرۆنا و لە سەردەمی کەرەنتینەدا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەولێر و غازی عەنتاب راگیرابوون، جارێکی دیکە گەشتەکان دەست پێدەکەنەوە و لە سەرەتاشدا ھەفتەی دوو گەشت ئەنجام دەدرێن.
ئەحمەد ھوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند، لە سەردەمی کەرەنتینە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان غازی عەنتاب و ھەولێر راگیرابوون، بەڵام لە ئێستادا رەزامەندی دراوە و رێکارەکان تەواو بوونە و گەشتەکانیش بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو دەست پێدەکەنەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ڕوونیشی کردووەته‌وە، بڕیارە یەکەم گەشتی ئاسمانیی نێوان غازی عەنتاب و ھەولێر لە 24ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و وەک سەرەتاش ھەفتەی دوو گەشت ئەنجام دەدرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.