ئەمڕۆ 16ی کانوونی دووەمی 2022، فەریق جەمال محەممەد سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆد بۆرۆس بەرپرسی راوێژكارانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێکدا، باس لەبارودۆخی ئێستای عێراق و كوردستان و پەیوەندییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە کرا،
هەردوولا، جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندییەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەتایبەتی وەزارەتی پێشمەرگە كردەوە.
هەرلەو دیدارەدا، تیشك خرایە سەر پێشخستنی تواناكانی پێشمەرگە و هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان، لە چوارچێوەی ئەو پلان و بەرنامانەی، کە وەزارەتی پێشمەرگە ساڵانە ئامادەی دەکات، لای خۆیەوە شاندی میوان بەڵێنیان دا، کە بەردەوام دەبن لە هاوکاری و هەماهەنگی کردن، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، بەمەبەستی پێشخستنی توانا و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە، سوپاسی هاوکارییە لۆجستی و راوێژکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد، کە بەردەوام دڵسۆزانە بە هێزەکانی پێشمەرگەیان داوە.
هاوپهیمانان: له هاوکاری و ههماههنگیمان لهگهڵ وهزارهتی پێشمهرگه بهردهوام دهبین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.