به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتووچۆی ڕاپه‌ڕین، شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه له‌كاتی چوون بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان پێویسته چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ هه‌یه ده‌بێت پابه‌ندبن پێوه‌ی.
ده‌قی راگه‌یاندراوی هاتووچۆی ڕاپه‌رین:
له‌كاتی سه‌ردانی كردنی شۆفێران بۆ ناوچه‌شاخاویه‌كان و ئـه‌و ناوچانه‌ی به‌فریان لێباریوه، هه‌رچه‌نده بارینی به‌فر دیمـهنـێكـی جـوان و سـهرج ڕاكـێـشـی هه‌یـه بـه‌ڵام دهبـێــت شۆفـێران زۆر
به وریایی ـه‌وه شـۆفـێـری بـكه‌ن و ئـهركـیـان قـورستـر ده‌بێـت، بـۆیـه چـه‌ند ڕێنمـایی ـه‌ك پـێشـكـهش ده‌كـه‌ین بـۆ سـهلامـهتـی شۆفێر و پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كانیان.
1- پاراستنی ماوه‌ی سه‌لامه‌تی له نێوان ئۆتۆمبێله‌كه‌ت و ئۆتۆمبێلی به‌رده‌مت، ئه‌م خاڵه گرنگییه‌كی زۆری هـه‌یه چونكــه تـوانای وهسـتـاندنـهوهی ئۆتۆمبیـَل لـه به‌فر باریندا كه‌م ده‌كات
بۆیه پێویسته ماوه‌یه‌كی دیاریكراوت هه‌بێت بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل.
2- نابێت شۆفێر به شپرزه‌یی و له‌ناكاو ئیستۆپ بگرێت ، به‌ڵكو به‌نه‌رمی و له‌سه‌رخۆیی.
3- كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی بۆ ڕاده‌یه‌ك كه توانای وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه‌ت هه‌بێت.
4- ئیشكردنی ڕووناككه‌ره‌وه (گڵۆپ)ـی نزم و ڕووناككهرهوهی ته‌م گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه چونكه بارینی به‌فر و بوونی ته‌م ڕێژه‌ی بینین كه‌م ده‌كاته‌وه.
5- تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پێویسته چاڵ و خه‌ته‌كانی له ڕێژه‌ی دیاریكراوی یاسایی كه‌متر نه‌بێت و بڕی دروست هه‌وایان تیادا بێت و نابێت هه‌وای كه‌م بێت.
6-فڵچه‌ی جامه‌كان به باشی كاربكات.
7-سیسته‌می گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه و هیته‌ری نه‌هێشتنی ته‌م به باشی كار بكه‌ن.
8- ئه‌نتی فرییز (شله‌ی دژه‌به‌ستن) له‌ناوده‌به‌ی ڕادێته‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌بێت
9- دڵنیاكردنه‌وه له سیسته‌می برێك له ئوتومبیلهكهتدا ( سیسته‌می ABS به‌باشی كار بكات، نه‌بوونی لیك و لێچوون له سیسته‌می برێكدا)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.