ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م و پاش كه‌مێكی تر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته هه‌ولێری پایته‌خت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕایگه‌یاند: لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی لیتوانیا (گابریلیۆس لاندسبێرگیس) سەردانی هەولێر دەکات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێشوازی لێ دەکرێ.
بڕیاریشە سبەی دووشەممە وەزیری دەرەوەی لیتوانیا بە جیا لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت کۆ ببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.