شـوان محـەمەد تـەهـا ـ بەرپرسی لقی (5) پ.د.ک له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی عـێـراق .. هـاوپەیمانێتی و رێکەوتنەکان بۆ پێکهێنانی حکـوومەتی داهاتـوو رایگه‌یاند :
ره‌وشی سیاسی عێراق ئالۆزه و ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌یه له سه‌ر باری سیاسی و ئابووری ، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و هێرشانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا روویاندا بۆ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی پارته سیاسییه‌كان ، نامه‌یه‌كی سیاسی بوو بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له پرۆسه‌ی تێپه‌راندنی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی سه‌ركردایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه دراون له قبوڵنه‌كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن نه‌گه‌یشتۆته هیچ ئاكامێك ، له عێراق زمانی چه‌ك باڵا ده‌سته ، ئه‌وه كێشه‌ی گه‌وره‌یه له عێراق .
ده‌وڵه‌ت واتا ئه‌من و ئاسایش ، ئه‌وه‌ی له عێراقدا ده‌گوزه‌رێ ده‌وڵه‌ت نیه ، به‌ڵكو ده‌سه‌لات هه‌یه ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی چه‌كه ، ده‌سه‌ڵاتی هۆزو عه‌شیره‌ته ، عه‌قیده ، ماڵی حه‌رام ، ئه‌وانه بوونیان هه‌یه له‌و وڵاته .
ئه‌وانه‌ی ئه‌و عهقلیهتهیان سه‌پاندووه له‌و وڵاته بڕوایان به ده‌وڵه‌ت بوون نییه .
شوان محه‌مه‌د ته‌ها رایگه‌یاند : ئه‌و شۆرشه‌ی تشرین توانی گۆرانكاری بكرێت ، هه‌ندێ جوله هه‌ن وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان ، كه پێویسته گۆڕان له‌و وڵاته رووبدات .
ئه‌و گۆرانكارییه‌ش قوربانی و زه‌ره‌رو زیانی ده‌وێت . پێشبینی ده‌كرێت دوا په‌رده له سه‌ر سیسته‌می حوكمڕانی خراپ لابچێت .
ئاشكراشیكرد كه هیچ كه‌یسێك نیه له عێراق سه‌ركه‌وتوو بوو بێت سه‌رباری هه‌موو ئه‌و داهاته‌ی له عێراق بوونی هه‌بوو .
ئه‌و 3 كوتله‌یه توانایان هه‌یه كه حكومه‌ت پێك بهێنن وه‌ك چۆن سه‌ركردایه‌تی په‌رله‌مانیان تێپه‌ڕاند ، به‌ڵام لایه‌نه شیعه‌كان ده‌توانیین بڵێین لێكنزیكبوونه‌وه‌یان هه‌یه ، ئێمه‌ش وه‌ك پارتی پێخۆشحاڵین كه هه‌ندێ لایه‌نی شیعه هاوكار بن له رایی كردن و به‌رێوه‌به‌ردنی حكومه‌تی ئایندهی عێراق .
ره‌وتی سه‌در تاكه ههڵیانه بۆ دروستكردنی حكومه‌تی ئه‌وجاره ، به‌لێنیش ده‌ده‌ن كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و به‌رپرس ده‌بن له سه‌ركه‌وتن یان شكست هێنان له حوكمڕانیدا .
سیاسه‌تی پارتی روون و ئاشكرا بووه ، سه‌رۆك كۆمار وه‌كو عورف بۆ كورده ، بۆیه پێویسته له سه‌ری رێك بكه‌وین ، ئه‌گه‌ر به ئیستیحقاقی هه‌لبژاردن بێت ئه‌وا پشكی پارتییه .
به‌مه‌رامی پارتی بێت ئینجا بۆ چ لایه‌نێكی كورد ده‌بێت ئه‌وه بابه‌تێكی تره .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.