Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 09:54

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی پیرۆز دەکات

کوردستان TV
100%

 

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان 23هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی پیرۆز دەکات.

 

دقی پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی  پارتی دیموكراتی كوردستان:-

بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی

بەڕێزان/ سەرپەرشتیاری گشتی و ھەڤاڵانی ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی كوردستان تیڤی..  

لە (23)هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و  بینەرانی ئازیزی كەناڵەكەتان دەكەین و، بۆ ساڵی داهاتوو ئومێدمان پێشكەوتنی زیاترتانە لە پلان و كار و بەرنامەكانتان.

كەناڵی ئاسمانی كوردستان، کە بەر لە (23)ساڵ بە سەرپەرشتی و رێنوێنی جەنابی سەرۆك بارزانی وەکو یەکەمین کەناڵی ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستان دامەزرا،  وێستگەیەكی نوێی دیاری لە بواری كاری میدیایی هێنایە ئاراوە و بە پلان و پرۆژەیەكی پێشكەوتووی زانستی و  تەكینیكیەوە دەستی بە پەخش كرد و مایەی خۆشحاڵیشە،  كە ئەمڕۆ خاوەن پەیامێكی رەسەن و راستگۆیانەیە و پێگەی شیاوی خۆی لەو بوارەدا گرتووە.

 دامەزراندنی کەناڵی كوردستان تیڤی وەك كەناڵێكی ئاسمانی هەنگاو و دەسكەوتێكی دیكەی گرنگ و بەسوود بوو بۆ سەرجەم هاونیشتیمانیان و خزمەتگەیاندن بەخواست و ویستیان و پەرەپێدانی زیاتر بە بواری كولتووری و رۆشنبیری و زمانەوانی و میدیایی.

لەم یادەدا جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان(Ktv) دووپات دەكەینەوە و ھیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

هەر سەركەوتوو بن..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 

پارتی دیموكراتی كوردستان

16ـی کانوونی دووەمی 2022

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.