سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا سه‌ره‌خۆشى له كه‌مال ئه‌ترووشى وه‌زيرى سامانه سرووشتييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى خوشكيان، هاوخه‌مى له‌گه‌ڵيان ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده‌كه‌يان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه وه‌زيرى سامانه سرووشتييه‌كان سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌نديى و هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.