Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 08:58

ئه‌مڕۆ نەوت بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاو دابه‌ش کرا

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ شاری هه‌ولێر نه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ دابه‌ش كرا كه‌ له‌ لافاوه‌كه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو زیان به‌ ماڵه‌كانیان گه‌یشتبوو.

نه‌وته‌كه‌ به‌ بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر و له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش كراوه‌.

پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: نه‌وته‌كه‌ به‌سه‌ر 135 خێزانی زیانلێكه‌وتووی لافاوی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕابردوو دابه‌شكراوه‌ و هه‌ر خێزانێك 100 لیتری پێدراوه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هەڵمەتەکە بەردەوام ده‌بێت و بڕیارە بەیانیش کەلوپەل و پێداویستی تری ناوماڵیان بەسەر ئه‌و ماڵانه‌ دابەش بکرێت.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.