هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاردرا بە داخستنی ڕێگەی دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە، هەروەها تونێلی ئەزمەڕ بەهۆی بەفربارینێکی زۆر.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاوی کردۆتەوە "لێژنەی فریاگوزاری سلێمانی بڕیاری دا بە داخستنی ڕێگەی دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە، هەروەها تونێلی ئەزمەڕ بەهۆی بەفربارینێکی زۆر و دروستبوونی ئاستەنگ لە جموجۆڵی ئۆتۆمبێل لەو سنوورانە".
ئەوەشی خستەڕوو "تیمەکانی بەرگریی شارستانی سلێمانی ئێستا سەرقاڵی ڕزگارکردنی ئەو هاووڵاتییانەن کە لەو ناوچانە گیریان خواردووە، هاوکات تیمەکانی شارەوانی سلێمانی و ڕێگەوبان و هاتووچۆی سلێمانی بە هەماهەنگی سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگەکان و ڕێکخستنی ڕەوشی هاتووچۆن".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کرد "لەبەر دروستنەبوونی دۆخی ناهەموار و مەترسیدار لەو سنوورانە داوا لە شۆفێران دەکەین ڕوو نەکەنە شوێنە ناوبراوەکان، لە کاتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە (100) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان JCC ، 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی، 115 بەرگریی شارستانی سلێمانی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.