Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 08:58

گەورە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کوژرا

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، لەکاتی هه‌وڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانیان و تۆمەتبارەکە ڕووی دا، لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە کوژرا، هەروەها تۆمەتبارێکی دیکەش دەستگیر کرا.

موقەدەم عامر شوانی گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە ( کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە لە نزیک ھەفتەبازار لە ڕێگەی چواردەوری کەرکووک پشت گەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکووک لەلایەن پۆلیسی ماددە ھۆشبەرەکانی کەرکووک بۆسەیەک بۆ بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر دانرا.

ڕاشیگەیاند: یەکێک لەوانەی کە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەکرد لە شارەدێی تەقتەق و پارێزگای بەغدا لە کاتی دەستگیرکردنی ھەڵھاتووە، بۆیە دوای ڕووبەڕووبوونه‌وه‌ی ھێزەکانی پۆلیس یەکێک لە بازرگانەکان کوژرا و یەکێکی دیکەش دەستگیر کرا.

ئاماژەی بەوەش کرد تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 28 لە یاسای عێراقی دەستگیر کرا، هەروەها تۆمەتباران 250 گرام ماددەی ھۆشبەریان پێ بووە و لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس دەستی بەسەردا گیراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.