Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 08:58

بزانه‌ جیاوازی بارانی پار و ئه‌مساڵ تا ئێستا چه‌نده‌؟

baran
کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان جیاوازیی ڕێژه‌ی بارانبارینی پار و ئه‌مساڵی سه‌رجه‌م شاره‌كانی تا ئه‌م ساته‌ بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی بارانبارین زۆر زیاتر بووه‌.

به‌گوێره‌ی ڕێژه‌كان‌ له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مساڵ زیاتره‌ له‌چاو ساڵی ڕابردوو، به‌ڵام له‌ شاره‌كانی سلێمانی و دهۆك ڕێژه‌كه‌ له‌چاو ساڵی ڕابردوو كه‌متر بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی جیاوازی ڕێژه‌ی بارانبارینی پار و ئه‌مساڵی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ خسته‌ڕوو:-

پارێزگا                    2021               2022               جیاوازی

هەولێر                 82.6 ملم          141.3 ملم          58.7 ملم

سلێمانی              233 ملم           199.7 ملم          -33.3 ملم

دهۆک                  106.7 ملم        93.1 ملم            -13.6 ملم

هەڵەبجە              132.3 ملم         229.6 ملم          97.3 ملم

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.