Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 07:54

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە تەقەی کردبوو

کوردستان TV
100%

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی چوارچرا بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی کردبوو. 
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: 
پاش ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە لەبوونی ڕووداوێک  کە تۆمەتبارێک تەقەی تێدا کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانرا تۆمەتبار (ر، ج، ر) لەدایکبووی 1993 لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی چوارچرا بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیربکرێت. 
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت: تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.