Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 07:49

‌بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆره‌وه‌ له‌م ناوچانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌وام ڕاگیرا

کوردستان TV
100%


بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆره‌وه‌ له‌  پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ناحییه‌ی سیده‌كان و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌  بڕیار درا ئەمڕۆ بکرێت بە پشوو له‌دام و ده‌زگاكاندا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17 ى 1 ى 2022 ،  ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان لە راگەیەنراوێکدابڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە سنوری ناحیەکەمان و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیان و ئەوشەپۆڵە سەرمایەی کەلە ناوچەکەمان هەیە، بڕیار درا ئەمڕۆ بکرێت بە پشوو لە گشت دام و دەزگاکانی میری سنووری ناحیەکەمان.
هەر ئەمڕۆش، پارێزگاری هەڵەبجە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و  ڕایگه‌یاندووه‌، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی کە رووی لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە، ئەمڕۆ پشووی فەرمیە لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت لە پارێزگای هەڵەبجە.
 شه‌وی ڕابردووش قایمقامییەتی قەزای شارباژێڕ بڵاویکردەوە، بۆ پاراستنی سەلامەتی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و بەفرەی سنوری پەروەردەكەمانی گرتووەتەوە، بریارماندا سبەینێ‌ دووشەممە، دەوامی سەرجەم قوتابخانە و باخچەكانی سنوری پەروەردەكەمان و دیوانی پەروەردەكەمان رابگرین.
لە راگەیاندراوێکیشدا قایمقامییەتی قەزای چۆمان بڵاویکردەوە، دوای هاتنی بەفرێکی زۆر لە سنوری قەزاکەمان و هەر چوار ناحیەکه‌یان، بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی رۆژی دووشەممە، تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بەفر بارین درێژەی دەبێت و پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، بەڕێوەبەری ناحیەکان بەپێی دۆخی سنورەکانیان دەتوانن بڕیار لەسەر دەوامی فەرمانگەکانیان بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.