بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی قوتابیان ئاگادار دەکاتەوە، ئەوانەی کە بەهۆی بەفربارینەوە نەیانتوانیوە لە تاقیکردنەوەکان ئامادە بن، دوای پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی دەتوانن تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویكردهوه: هەر قوتابییهك بەهۆی ئەم شەپۆلی بەفر بارینەوە نەیتوانی ئامادە بێت لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆدا بەرواری 17/1/2022 ئەوا لە دوای پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی وەک قوتابی و خوێندکارێکی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات بەپێی خشتەیەک کە لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت.
پەروەردەی سلێمانی لەبارەی دواخرانی تاقیکردنەوەکان قوتابیان ئاگادار دەکاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.