پارێزگاری هەولێر 23 یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی پیرۆز دەکات.
دهقی پهیامهكهی پارێزگاری ههولێر:
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان بەرێوەبەر و ئهندامانی دەستەی كارگێڕی و تهواوی كارمەندانی كەناڵی کوردستان تیڤی...
بە بۆنەی 23 یەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی کوردستان تیڤی، پیرۆزباییەكی گەرم له ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵەکەتان دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کوردستان تیڤی وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی لهسهر خاكى كوردستان لەخۆبوردووانە و بەدڵسۆزی و کارزانییەوە ڕۆڵێکی بەرچاوو و دیاری گێڕاوە لەمێژووی ڕاگەیاندنی کوردی و بەرگرییکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و ڕاستگۆیانە بابهت و بەرنامەکانی خستۆتە بهرچاووى بینهران و جێمتمانەی هاووڵاتیان بووە، کوردستان تیڤی هەر لەسەرهتای دروستبوونیەوە تاوەکو ئەمڕۆ شوێن پەنجەی دیارەبووەو وەک کەناڵێکی کوردستانی جێگەی شانازییە.
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتاندا، جارێکی تر وێڕای پیرۆزبایی گەرم، دەستخۆشیی لە یەکە بە یەکەی کارمەندانی کوردستان تیڤی دەکەین و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی پترتان بۆ دەخوازین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2022.1.17
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.