Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 07:49

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا سوپاسى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%


به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/1/17  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  گاربریێلیوس لاندسبێرگیس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لیتوانیا، پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى عیراق به‌گشتى، به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌ى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان و پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانى ئه‌ورووپا، تاوتوێ كران.

 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا سوپاسى عیراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هه‌نگاوه‌كان و هاریكارى له‌ چاره‌سه‌ركردنى پرسى كۆچبه‌راندا و هیواى خواست ئه‌و هاوكارییه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ هاته‌ ئاراوه‌ وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ هاریكاریى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى لیتوانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان فراون بكرێت، به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى مه‌شقى پیشه‌یى، په‌روه‌رده‌، بورسى خوێندن و چه‌ندین بوارى دیكه‌دا.

لاى خۆیه‌وه‌  نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى لیتوانیاى كرد كه‌ به‌شێكه‌ له‌ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش و یارمه‌تیى عیراق و هه‌رێمى كوردستانى داوه، له‌باره‌ى پرسى كۆچیشه‌وه‌ دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز نابێته‌ به‌شێك بۆ دروستكردنى كێشه‌ بۆ وڵاتانى ئه‌ورووپا.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ ده‌بێت ڕێگرى له‌ بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ و به‌كارهێنانى بۆ مه‌رامى سیاسى بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاریكاریى هاوبه‌شى وڵاتان به‌تایبه‌تى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، پێویسته‌.

تاوتوێكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بایه‌خى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.