بەهۆى نزمبونەوەى پلەکانى گەرما و بارینى بەفرێکى زۆر، تا کۆتایى ئەم هەفتەیە لەسەرجەم قوتابخانە حکومى و ناحکومییەکانى پارێزگاى سلێمانى ، كرایه پشووی فه‌رمی.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی:
بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن
دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی،له‌به‌ر دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی و به‌سته‌ڵه‌ك و سه‌رما وه بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندكاران بڕیارماندا به ڕاگرتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م له ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه به‌رواری(2022/1/20/19/18) له گشت ناوه‌نده‌كانی خوێندن به حكومی و ناحكومی یه‌وه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌چێته (2022/1/25) به پێی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت كه له لایه‌ن كارگێڕی قوتابخانه‌كانه‌وه دیاری ده‌كرێت.
به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌مولایه‌ك
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
لەسەرجەم قوتابخانه‌کانى پارێزگاى سلێمانى پشووى فەرمى ڕاگەیەنرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.