Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 02:31

پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە پارێزگای دهۆک ده‌کرێته‌وه‌

بەگوژمەی (1 ملیارو 609 ملیۆن) دینار جێبەجێ كراوە
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشەممە، 18 كانوونی دووەمی 2022 لەژێر چاودێریی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، وەزارەتی كارەبا بە ئامادەبوونی وەزیری کارەبا و پارێزگاری دهۆک، پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە پارێزگای دهۆك كرایه‌وه‌ .

پرۆژەی دانان و بەستنی هێڵی 33 كەی ڤی (كەلەكچی – قەسرۆك) لە پارێزگای دهۆك لەلایەن كۆمپانیای (شارا)وە بەگوژمەی (1 ملیارو 609 ملیۆن) دینار جێبەجێ كراوە.

ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی فراوانی كارەبای (كەلەكچی – قەسرۆك، دارەتوو- بەردەرەش ، فایدە – شاریە) دێت كە بەتێچوونی 8 ملیارو 814 ملیۆن دینار لەلایەن كۆمپانیای شاراوە جێبەجێ كراوە.

پرۆژەكە سوودێكی زۆری بۆ هاووڵاتیانی سنووری كەلەكچی- قەسرۆك و سەرجەم گوندەكانی ناوچەكە دەبێت.

ئەم پرۆژەیە بەشێكی زۆری بارزۆری سەر وێستگەكان و گرفتی ڤۆڵتییە و بچڕانی كارەبا و نەهاتنی كارەبای پێویست بۆ تەواویی دەڤەرەكە چارەسەر دەكات.

لە ئێستادا ئەم پرۆژەیە لە 100% تەواو بووە و هاووڵاتیانی دەڤەرەكە دەتوانن سوودی لێ وەربگرن و كاتژمێرەكانی كارەباشیان زیاتر دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.