Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 01:19

له‌ هه‌ولێر زەوى بۆ چەندین پڕۆژەى پیشەسازی دابین کرا

کوردستان TV
100%

 

پارێزگاری هه‌ولێر بڕیاری دا زەوى بۆ چەندین پڕۆژەى دیکەى پیشەسازی قورس و مامناوەند دابین بكات.

ئەمڕۆ سێشەم بە سەرپەرشتیى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى سەرجەم ئەندامان لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەى لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان ئەنجام درا.

لەکۆبوونەوەکەدا، دواى هەڵسەنگاندنى پڕۆژەکان و کار و بەرهەم و ئامانج و مەبەستیان، لە کۆى (31) پڕۆژە کە داواى دابینکردنى زەویان کردبوو، زەوی بۆ دروستکرنی (20) پڕۆژەى پیشەسازى و وەبەرهێنانى قورس و مامناوەند لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر تەرخان کرا و (4) پڕۆژەش ڕەتکرایەوە و داواش کرا (7) پڕۆژە دیراسەى زیاتریان بۆ بکرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیریکردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان لە ساڵی ڕابردوو 2021 بە مەبەستى پەرەپێدان بە پڕۆژە پیشەسازییەکان و زیادکردنى دەستى کار و ڕێژەى بەرهەمى خۆماڵى و هاندانى کەرتى تایبەت بۆ سەرمایە گوزارى لە هەولێرى پایتەخت لە بوارەکانى (کارگەی هەیکەلی ئاسن، کەلوپەلى کارەبا، گۆڕەر، پیشەسازیی خۆراک، کارگەی بەرهەمهێنانی کاغەز ... هتد) بە ڕووبەرى فراوان زەوی بۆ بونیاتنانى (70) کارگەی پیشەسازی قورس و مامناوەند لە سنوورى شارەوانى هەولێر تەرخان کردووە کە لە داهاتوویەکى نزیکدا سوودی زۆریان دەبێت بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و زیادکردنى دەرفەتى کار بۆ لاوان و گەنجانى هەولێرى پایتەخت.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.