به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و سه‌رما و ئه‌گه‌ری به‌فربارین، له پارێزگای كه‌ركووك دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا.
شانەی قیرانەکانی پارێزگای کەرکووک ئه‌مڕۆ سێشه‌م بەھۆی دابەزینی پەلەکانی گەرماوه، ھەردوو رۆژی چوارشەم و پێنجشەمی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی کردە پشووی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەکانی کەرکووک.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێشبینییان كردووه سبه‌ی چوارشه‌م شه‌پۆڵێكی به‌فربارین و سه‌رماوسۆڵه ڕوو له زۆرێك له شاره‌كانی عێراق بكات و به‌فرێكی زۆریش له سه‌نته‌ری هه‌ندێ له شاره‌كان ببارێت.
هه‌ر به‌هۆی سه‌رماوه، پارێزگاری دیوانییه بۆ سه‌لامه‌تی گشتی پشووی فه‌رمی بۆ سبه‌ی چوارشه‌م له سه‌رجه‌م قوتابخانه و باخچه‌كانی ساوایان ڕاگه‌یاندبوو.
جگه له‌م دوو پارێزگایه، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م پارێزگای بابلیش بۆ سبه‌ی چوارشه‌م پشووی له سه‌رجه‌م قوتابخانه و باخچه‌كانی ساوایان ڕاگه‌یاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.