Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 00:19

کێشەى هێڵى 132 کەى ڤی تاسلوجە –دوکان چارەسەرکرا

کوردستان TV
100%


رۆژی (16) ئەم مانگە، بەهۆى شۆرتێکى کارەباوە، هێڵى 132 کەى ڤیی تاسلۆجە – سلێمانى لەکارکەوت.
تیمەکانی کارەبای سلێمانی و وێستگەی هایدرۆپاوەری دووکان، پاش هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر توانیویان کێشەی وێستگەى گۆڕینى کارەباى 132 کەى ڤیی ABB  چارەسەر بکەن و ئێستا کارەبای قەزای دووکان ئاسایی بووەتەوە.
شۆرتی کارەبا، هەروەها زیانی بە وێستگەى گۆڕینى کارەباى تاسلۆجەش گەیاندبوو. دواى دوو رۆژ کارکردنی بەردەوام، تیمەکانی کارەبا توانیویان بەتەواوەتى کێشەکە چارەسەر بکەن و کارەبا بۆ هێڵەکە بگێڕنەوە.
له‌ئێستاشدا تیمەکانی کارەبا، سەرقاڵى چاککردنەوەى کێشەى وێستگەى مۆبایلى 132 کەى ڤیی تەکییەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.