Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 23:14

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی پڕۆسه‌ی دابه‌شکردنی نه‌وت به‌سه‌ر ماڵاندا ده‌کات

کوردستان TV
100%

 به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.
فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسڕور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی چەند بابەتێک پەیوەست بە وەزارەتەکانی ناوخۆ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی، تەندروستی.
- خستنەڕووی پێشنیاری ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی پێشینەکان و باج و ڕەسم و سزای دارایی و کرێی موڵک و ماڵی دەوڵەت.
- ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.