له یاریه‌كی پێشخراوی هه‌فته‌ی بیست وچواره‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی چێڵسی بووه میوانی یانه‌ی برایتۆن، له‌ئه‌نجامدا، یاریه‌كه به یه‌كسان بو‌ونی هه‌ردوولا به گۆڵێك ته‌واو بوو .
یاریزان حه‌كیم زییاش له خوله‌كی بیستوهه‌شت ده‌ستپێشخه‌ری كردوو چێڵسی كرده خاوه‌ن گۆڵیك ، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه‌ی چێڵسی ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م یاریزانانی برایتۆن له هه‌وڵی گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه بوون ، تا له خوله‌كی شه‌ست یاریزان ئاده‌م وێبستر سه‌ركه‌وتوو بوو له هێرشێكی و تاكه گۆڵی برایتۆن تۆمار كرد، یاریه‌كه‌ش به یه‌كسان بو‌ونی هه‌ردوولا به گۆلێك ته‌واو بوو ،یانه‌ی چێڵسی به‌م یه‌كسان بوونه چل وچوار خاڵی هه‌یه وله پله‌ی سێیه‌م دێت ،برایتۆنیش بیست‌ونۆ خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی نۆیه‌م دیت .
له‌پریمه‌رلیگدا چێڵسی و برایتۆن یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.